رۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری “حه‌سه‌ن رۆحانی” سه‌رۆك كۆماری رژیم بۆ هه‌مه‌دان، ژماره‌یه‌ك له موعه‌لێمان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان بوون.به پێی راپۆرته‌كان، موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ناڕازی به هه‌ڵگرتنی پلاكارد و پارچه نوسراوه، دروشمی “كێشه و گرفتی موعه‌لیمانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به مه‌زایاكانیان بوون. هاوكات، ریاسه‌تی شورای ناوه‌ندی رێكخراوه سێنفیه فه‌رهه‌نگیه‌كانی ئێران به نامه‌یه‌ك بۆ حه‌سه‌ن رۆحانی، به درێژه‌ی هه‌ڵاواردن و بێ حقوقی موعه‌لیمان له ئێران و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و به‌دواداچوونی موعه‌لیمان و ئه‌ندامانی كانوونی سێنفی فه‌رهه‌نگیان، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.