كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان له‌ چه‌ندین ئۆستان

608t

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌شه‌مه‌ موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، هه‌ڵاواردنی حقوقی و بارودۆخی ناله‌باری به‌ڕێچوونی ژیانیان، له‌ چه‌ندین ئۆستان كۆبوونه‌وه‌.موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ناڕازی له‌ چه‌ندین ئۆستانی وڵات له‌وانه‌ “چوارمه‌حال و به‌ختیاری، لوڕستان و یه‌زد” له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له‌ هه‌ركام له‌م ئۆستانانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌سته‌به‌ر كردنی حه‌قده‌ست و پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفتی موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان بوون. شایانی باسه‌ پێشتریش موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیان له‌ جه‌ریانی مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ری له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی ره‌شه‌مه‌ خوازیاری جێبه‌جێ كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون.