كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لێمانی پێش ده‌بستانی له‌ مه‌ریوان

258
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، زیاتر له‌ ٩٠ كه‌س له‌ موره‌بیانی پێش ده‌بستانی، به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی حه‌قولته‌دریس و ئێستخدامی ناعادڵانه‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی ورده‌كاری ئازمونی ئێستخدامی نوێی ئاموزش و په‌روه‌رش، موره‌بیانی ناڕازی پێش ده‌بستانی شاری مه‌ریوان كه‌ زۆربه‌یان ژن بوون، رایانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ كه‌مترین ئێستخدامی ئاموزش و په‌روه‌رش له‌م شاره‌ دایه‌، له‌ شێوه‌ی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و جه‌ختیان كرده‌وه‌، زۆربه‌ی دامه‌زراندنه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رش، پیاوانن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌رپرسانی ئاموزش و په‌روه‌رش چه‌ندین جار باسیان له‌ دامه‌زراندنی ره‌سمی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌ ئازمونی ئێستخدامی كردبوو، به‌ڵام ئێستا و به‌ راگه‌یاندنی ورده‌كاری زۆرتر، هه‌واڵێك له‌ وه‌ها بڕیارێك نییه‌.