كۆبوونه‌وه‌ی موهه‌ندێسانی ئازمایشگای فه‌نی بۆتن و خاك له‌ هه‌مه‌دان

348
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، موهه‌ندێسانی ئازمایشگای فه‌نیی بۆتن و خاكی هه‌مه‌دان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئایینامه‌ی نوێ وه‌زاره‌تی راه و شه‌هرسازی رژیم، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی شه‌هرسازی ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.به‌ وته‌ی ناڕازییان به‌ پێی ئایینامه‌ی نوێ، ده‌بێ پێویستییه‌كان و هێزی كاری ئازمایشگا ٣ به‌رابه‌ری ئایینامه‌ی پێشوو بێت. ئێستا به‌ هۆی راگه‌یاندنی ئایینامه‌ی نوێ ئازمایشگا فه‌نییه‌كان كه‌ پێویستیان به‌ نوێكردنه‌وه‌ی په‌روانه‌ی كار و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ئازمایشگاكان هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ كێشه‌ و گرفت به‌ره‌وڕوون و چالاكیان راگیراو و داخراون. به‌ وته‌ی ناڕازییان به‌م بارودۆخه‌ی ئێستایان، كه‌سه‌كان و هێزه‌كانی ئازمایشگا له‌ كار بێكار بوون و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →