كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ئه‌هواز وشیراز

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ئه‌هواز و شیراز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی مۆعه‌لیمان، به‌ شێوه‌ی جیاجیا  و له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و دوو ئۆستانه‌، كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش ساڵی ٩٤ی هه‌تاوی بڕیاری جێبه‌جێ كرانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌یی مۆعه‌لیمانی ده‌ركرد، به‌ڵام دواتر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ به‌ بیانووی “نه‌بوونی ڕه‌دیفی بوودجه‌” جێبه‌جی نه‌كرا و ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمانی لێكه‌وته‌وه‌به‌ پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ مۆعه‌لیمان به‌ چوار ڕۆتبه‌ی جیاواز دابه‌شكراون له‌وانه‌، “مۆڕه‌بی مۆعه‌لیم، “ئۆستادیار مۆعه‌لیم، “دانشیار مۆعه‌لیم” و “ئۆستاد مۆعه‌لیم” كه‌ هاوڕیز له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له‌ زانكۆ، له‌ سه‌دا ٨٠ی ئه‌و حقووقانه‌ وه‌ربگرن به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ تا ئێستا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *