كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی ئه‌ندامانی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی شاره‌داری گوڵستان و گومركی تاران

رۆژ هه‌ینی ٣ی رێبه‌ندان، ئه‌ندامانی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی شاره‌داری گۆڵستان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی گومره‌كی تاران به‌ شێوه‌ی جیا جیا ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری سه‌رنجدانی به‌رێوبه‌ران به‌ كێشه‌كانیان بوون.

ئه‌ندامانی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی شاره‌داری گۆڵستان له‌ به‌رامبه‌ر موسه‌لای ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و رایانگه‌یاند: كه‌ ئه‌م  ته‌عاوه‌نییه‌ له‌ ٨ ساڵ پێش ئێستاوه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ فروشتنی زه‌مین، به‌ڵام به‌ڵگه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه‌ به‌رێوبه‌رانی ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ رووی ئاگاهییه‌وه‌ و به‌ یارمه‌تیی وه‌رگرتن له‌ به‌رێوبه‌ران، به‌سته‌ری ڕووباره‌كه‌یان پێ فرۆشتون. هه‌روها هه‌ر له‌م رۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی ته‌وعاوه‌نی مه‌سكه‌نی گومركی تاران له‌ ناڕه‌زایی به‌ سه‌ره‌نج نه‌دان به‌ داخوازییه‌كانییان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ تاران ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.