كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

رۆژی شه‌ممه‌ ٤ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان فره‌تر له‌ هه‌زار كرێكاری كارخانه‌ی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا، هه‌ڵكه‌وتوو له‌ كه‌نار ئۆتووبانی ساوه‌ ــ تاران، له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ جێیه‌جی نه‌كردنی به‌ڵینه‌كانی كارفه‌رما، ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و كۆبوونه‌وه‌. هه‌روه‌ها د‌ه‌شڵین: قیستی دوهه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌اخراوه‌كانیان له‌ لایه‌ن كارفه‌رماوه‌ هێشتا په‌رداخت نه‌كراوه‌.