كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان

نریكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له‌ كه‌شاوه‌رزانی شه‌رقی ئیسفه‌هان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی رێبه‌ندان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ته‌عیین ته‌كلیفی حه‌قئابه‌كانیان بوون.

یه‌كێك له‌م كه‌شاوه‌رزانه‌ ده‌ڵێت: له‌م دوایانه‌دا گرته‌ ویدیویه‌ك له‌  كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌ری خه‌ڵكی فه‌لاوه‌رجان له‌گه‌ڵ ئۆستانداری ئسفه‌هان په‌خش بووه‌ته‌وه‌ كه‌، له‌ ناو ئه‌م كورته‌ ویدیویه‌دا‌، لارگانی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌: ٥٠ له‌ سه‌دی ئاوی زایه‌نده‌ روود حه‌قی كه‌شاوه‌رزانی غه‌ربی ئیسفه‌هانه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو كه‌شاوه‌رزانی شه‌رقی ئیسفه‌هان سه‌همێكی زۆرتریان هه‌یه‌.