كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت

رۆژی شه‌ممه‌ ٤ی رێبه‌ندان ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ره‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وت، خوازیاری باش كردنی باروودۆخی كارییان بوون و له‌ به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تخانه‌ی نه‌وتی تاران ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌م كرێكارانه‌ خوازیاری باش كردنی باروودۆخی كاری ته‌واوی كرێكارانی ره‌سمی و په‌یمانی و قه‌راردادی له‌وانه‌، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان تا ١٢ میلیون تمه‌ن، خاتیمه‌دان به‌ ره‌وتی خسوسی سازییه‌كان له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، و به‌ ره‌سمی ناسینی مافی پێكهێنانی رێكخراو به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ بوون.