كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازییان له‌ شاری تیانجینی چین

264
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاری “تیانجین”ی چین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ روودانی ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ ئه‌نباره‌كانی مه‌وادی شیمیایی له‌ به‌نده‌ری ئه‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.خۆپیشانده‌ران، خوازیاری رووبوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌ دوابه‌دوای روودانی ته‌قینه‌وه‌ی توندی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌ شاری تیانجین بێسه‌روشوێن بوون. دانیشتوانی ساختمانه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ ماڵه‌كانیان له‌ده‌ست داوه‌، كاربه‌ده‌ستانی وڵاتی چین به‌ به‌رپرسی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ ده‌زانن و خوازیاری وه‌رگرتنی غه‌رامه‌ت بوون. شایانی باسه‌، ژماره‌یه‌ك قوربانیانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ بۆ ١١٤ كه‌س زیادی كردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →