كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی شیركه‌ت واحێدی تاران

675q
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی ئه‌ندامی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی شیركه‌تی واحێدی ئۆتۆبوسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر له‌به‌ر ساختمانی شاره‌داریی رژیم له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌ پێی راپۆرته‌كان “سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحیدی ئۆتۆبوسڕانی تاران و ده‌وروبه‌ر، ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌ت واحیدی ئۆتۆبوسڕانی كه‌ ئه‌ندامی “ته‌عاون مه‌سكه‌ن”ی ئه‌م شیركه‌ته‌ن‌ به‌ هۆی دواكه‌وتنی سێ ساڵ له‌ سپاردنی مه‌سكه‌ن، له‌به‌ر ساختمانی شاره‌داریی تاران كۆبوونه‌وه‌ و درووشمی وه‌ك ” مه‌سكه‌نمان ئاو ده‌یبا شاره‌دار خه‌و ده‌یبا”،”كرێكاران بێدارن له‌ هه‌قكوژی بێزارن”، “مودیر خه‌یانه‌ت ده‌كا، شاره‌دار حمایه‌ت ده‌كا”،”كرێكاران بێدارن ، له‌ دزی بێزارن” وته‌وه‌. . شایانی باسه‌ ته‌عاونی مه‌سكه‌نی شیركه‌ت واحید ده‌بوو مه‌سكه‌نی ٢٦٥ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی ته‌عاونی كه‌ له‌ پرۆژه‌ی سپیداری ٢ و ٣ “فه‌ردیس ی كه‌ره‌ج” ئه‌ندامن له‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩١ ته‌حویلیان بدات.