كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكارانی بواری ته‌غزییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی بێهداشت

30
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی زانكۆ و ده‌رچووانی بواری ته‌غزییه‌ی دانیشگاكان، له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی بێهداشت كۆبوونه‌وه‌.
خوێندكارانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌دا، گرنگترین هۆكاری ناڕه‌زایه‌تییان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ڕه‌زامه‌ندیكردنی وه‌زاره‌تی بێهداشت بۆ به‌شداربوونی ده‌رچووانی بواره‌كانی ناپێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ بواری زانسته‌كانی ته‌غزییه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كارناسی باڵا و دوكتوڕای ته‌خه‌سۆسی زانستی ته‌غزییه‌. به‌وته‌ی ئه‌م خوێندكارانه‌، له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌ خوێندكارانی ئه‌م به‌شه‌، هه‌ستاون به‌ به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر، به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوێكی به‌كرده‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی مافی خوێندكاران و ده‌رچووانی ئه‌م بواره‌ هه‌ڵنه‌گیراوه‌. به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئایین نامه‌ی چوونه‌ژوری به‌بێ تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكارانی بواری پزیشكی بۆ بواره‌كانی زانست بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك زانسته‌كانی ته‌غزییه‌، گۆڕینی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی بۆردی ته‌غزییه‌ كه‌ ئه‌م ئایین نامه‌یان قه‌بوڵ كردووه‌ و هه‌روه‌ها خوازیاری جێگیركردنی بواری ته‌غزییه‌ له‌ ژێر چاودێری بیمه‌ دا بوون.