كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیرتاكسییه‌كان له‌ تاران

217w
سه‌دان كه‌س له‌ شۆفیر تاكسییه‌كانی شاری تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێنه‌درانی به‌شی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌قه‌ بیمه‌ و هه‌روه‌ها لابرانی ده‌فته‌رچه‌ی بیمه‌ی ده‌رمانییان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای بیمه‌ی تاكسیڕانیی ئه‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان ده‌ڵێن، ئیداره‌ی تاكیسڕانیی به‌ بێ ئاگارداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت، ماوه‌ی چوار مانگه‌ كه‌ بیمه‌ی شۆفیر تاكسییه‌كانی بڕیوه‌ و هه‌یچ كاربه‌ده‌ستێك یان به‌رپرسێكیش له‌م بواره‌دا خۆی به‌ به‌ر پرسیار نازانێت‌. ته‌وه‌ری بڕینی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعیی شۆفیر تاكسییه‌كان ماوه‌یك ده‌بێ كه‌ هێنراوه‌ته‌ گۆڕێ و هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌شی، نه‌درانی هه‌قه بیمه‌ له‌ لایه‌ن كارفه‌رماوه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ته‌‌. هه‌ر ئێستا لاینكه‌م ٢ هه‌زار كه‌س له‌ شۆفیر تاكسییه‌كان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ خزمه‌تگوزاریی بیمه‌ به‌ره‌وڕوون.