كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ته‌عاون له‌ كرماشان

420w
كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ته‌عاونیی كرماشان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی ٤ مانگ هه‌قده‌ست و مه‌زایایان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كۆمه‌ڵێك لە كارمەندانی ئیدارەی تەعاونیی كرماشان بەهۆی پێنه‌درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ٤ مانگیان، لە به‌رامبه‌ر ئەم ئیدارەیە لە بڵواری ” ئیمامی” كۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك لە كرێكارانی قه‌راردادیی شیركەتی دابەشكردنی به‌رق لە كرماشان، له‌ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێنه‌درانی بڕی دوو مانگ هه‌قدستیان، لە به‌رامبه‌ر ئەم ئیدارەیە لە بڵواری “بێهێشتی” كۆبوونەوە و خوازیاری درانی حقوق و هه‌قده‌ستیان بوون. هەروه‌ها كۆمەڵێك لە مامۆستایانی “دانیشگا ئازاد”ی كەنگاوەر كە ماوەی ٣ مانگە حقوقیان پێنه‌دراوه‌، لە نێو ئه‌م زانكۆیه‌ لە شەقامی كارخانەی كەنگاوەر كۆبوونەوە و خوازیاری درانی هه‌قده‌ستی دواخراویان بوون.