كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی مۆجته‌مه‌عی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

13
ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی مۆجته‌مه‌عی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ درێژه‌ی بیلاته‌كلیفیی و سه‌رنج نه‌دانی كارفه‌رما به‌ خواسته‌كانیان، رۆژی شه‌ممه‌ بۆ دووهه‌مین رۆژ له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، له‌ به‌رامبه‌ر بینای مودیرییه‌تی كارخانه‌دا كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان ده‌ڵێن، هه‌قده‌ستی دواخراوی ده‌وری هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری ره‌سمیی ئه‌م مۆجته‌مه‌عه‌ ماوه‌ی زیاد له‌ ٢ مانگه‌ كه‌ پێیان نه‌دراوه‌. هه‌روه‌ها هه‌زار كرێكاری رۆژموزدی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ ماوه‌ی چوار مانگه‌ هه‌قده‌ستیان دواخراوه‌ و ٥ مانگیشه‌ هه‌قی بیمه‌یان نه‌ڕژاوه‌ته‌ حیساب، هێشتا قه‌راردادێكی كاریی روونیان له‌گه‌ڵ كارفه‌رمای نوێ نییه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ده‌وری ٦٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ له‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ مه‌شمولی خانه‌نشینیی به‌ هۆی یاسای پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان بوون، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ كارفه‌رما سه‌همی ٤ له‌سه‌دیی حه‌قی پێوه‌ندیدار به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئێجتماعیی نه‌داوه‌، هێشتاكه‌ له‌ بارودۆخێكی نادیاردان.