كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی پێشوه‌خته‌ له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كار

25
ده‌وری ٥٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی خانه‌نشینكراوی پێشوه‌خته‌ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كرانی خواسته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری رژیم كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران له‌ ناوه‌نده‌كانی وه‌كوو هێلال ئه‌حمه‌ر، مۆخابرات و هه‌ندێكی دیكه‌ له‌ ناوه‌نده‌كان، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدارییان كرد. ناڕازییان وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌یكه‌ كه‌سانێك كه‌ زیاتر له‌ ٢٥ ساڵ پێشینه‌ی حزمه‌تیان هه‌بێت، ده‌توانن خانه‌نشینی پێشوه‌خته‌ بن، ده‌ڵێن، له‌ كاتێكدا كه‌ مه‌جلیسی شوڕای ئیسلامی مۆجه‌وزی خانه‌نشینی پێشوه‌خته‌ی ده‌ركردووه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به‌كرده‌وه‌ی ده‌رناهێنێت.