كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی قه‌راردادیی شیركه‌تی به‌رق له‌ ئیلام

419w
كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی قه‌راردادیی شیركه‌تی ته‌وزیعی به‌رقی ئیلام، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌ردانی هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
ڕۆژی یەكشەممە ١٤ی مانگی خەرمانان، كۆمه‌ڵێك لە كرێكارانی قه‌راردادیی شیركەتی دابەشكردنی بەرقی ئیلام بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین به‌هۆی پێنه‌درانی هه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌ره‌وه‌ها ئیزافه‌كاریی ٤ مانگیان، لەناو ئەم ئیدارەیە هه‌ڵكه‌وتوو لە بڵواری “مۆدەڕرێس” كۆبوونەوە و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داواكارییه‌كانیان بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌ش‌ و له‌ هەمان ڕۆژ دا، كۆمەڵێك لە خوازیارانی مەسكەنی مێهر كە قەراربوو وامی نیشتەجێبوون و مەسكەنیان بدرێتێ، لە بۆنیادی شەهید كە بەشێكیان سەربە بەم ئیدارەیەن كۆبوونەوە و خوازیاری وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون و وامی خانووبەرە بوون. هەروەها ژماره‌یه‌ك لە كارمەندانی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە ئیلام، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی بە پێنه‌درانی كارانەی یەكساڵ و ٥ مانگ ئیزافه‌كارییان لەناو بینای ئیداریی ئەم نەخۆشخانەیە لە شەقامی “حەیدەریی” كۆبوونەوە و خوازیاری درانی جێبه‌جێ كرانی داواكارییه‌كانیان بوون.