كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی نیلوو

48
كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی “نیلووی ئیسفه‌هان” له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ پێنه‌درانی بڕی چه‌ند مانگ هه‌قده‌ست و مه‌زایا، هه‌قی بیمه‌ و باقی خواسته‌كانیان ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌وته‌ی كرێكارنی به‌شدابووی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ داواكاریی كرێكاران، پێنه‌درانی هه‌قده‌ستی ١٢ مانگی ڕابردوویان بریتی له‌ ١٠ مانگ هه‌قده‌ستی نه‌دراو و دوو مانگ جه‌ژنانه‌ و پێنه‌درانی سه‌نه‌واتی كاریی، له‌زومره‌ی ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ن‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی پێكهاتنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فرووشگای ره‌ئیسی هه‌یئه‌ت مۆدیره‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چوو، له‌ درێژه‌ی زنجیره‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م كرێكارانه‌ بۆ چه‌نده‌مینجاری به‌رده‌وام له ‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی دوایی بووه‌. له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ و به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاریی له‌م كارخانه‌یه‌، به‌رپرسانی ئۆستانی وێڕای نوێنه‌ری “نه‌جه‌ف ئاباد” له‌ مه‌جلیس، به‌ڵێنی په‌یگیریی و به‌دواداچوونی كێشه‌وگرفته‌كانی كاشی نیلوویان دایه‌ كرێكاران. به‌ڵێنه‌كانی كارگێڕانی ئۆستانیی ڕژیم هه‌تا ئێستا ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه‌ و هیچ هه‌نگاوێكی به‌كرده‌وه‌یان له‌م بواره‌دا هه‌ڵنه‌گرتووه‌. شایانی باسه‌ كارخانه‌ی كاشی نیلوو سه‌ره‌ڕای نزیكه‌ی ٤٠ ساڵ پێشینه‌ی كار و هه‌بوونی نازناوی هه‌نارده‌كاری نموونه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌ نادرووسته ده‌وڵه‌تییه‌‌كانی وه‌ك‌ خسووسی سازیی، تووشی ڕكوود هاتووه‌ و قه‌یرانی ئابووریی، ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ی تاپای داخران بردووه‌ و زیاد له‌ ٧٠٠ كرێكاره‌ كه‌شی بێكار كردووه‌.