كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمانی حه‌قۆلته‌دریسی له‌ مه‌راوه‌ ته‌په‌

57
كۆمه‌ڵێك له‌ مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بێستانی و مۆعه‌لیمانی حه‌قۆلته‌دریسی شارستانی “مه‌راوه‌ ته‌په‌”، له‌نێو نووسینگه‌ی فه‌رمانداریی ڕژیم له‌مشاره‌ كۆبوونه‌وه‌.
ژماره‌یه‌ك له‌ مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بێستانی و مۆعه‌لیمانی حه‌قۆلته‌دریسی شارستانی “مه‌راوه‌ ته‌په‌” له‌ پارێزگای گۆلستان، له‌ ڕێگه‌ی ئاماده‌بوون له‌ نووسینگه‌ی فه‌رماندار، به‌هۆی بانگ نه‌كران و به‌كارنه‌هێنانیان له‌ ساڵی تازه‌دا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌ وته‌ی ناڕازییان، له‌ حاڵێكدا كه‌ وته‌بێژی ئاموزش و په‌روه‌رشی گۆلستان باس له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی پێویستی له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكان ده‌كات،‌ زۆرێك له‌ مۆعه‌لیمان و مۆڕه‌بیانی ساڵی ڕابردوو، له‌ چوونه‌وه‌ سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رس بێبه‌ش ده‌كرێن. ئه‌م به‌كارنه‌هێنانه‌ و دانه‌مه‌زراندنی مۆعه‌لیمان له‌ بارودۆخێكدا ده‌كرێت‌ كه‌ مۆدیرانی شارستانه‌كان، باس له‌ كه‌مبوونی مۆعه‌لیم ده‌كه‌ن.