كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی په‌رستاران و كادری ده‌رمانیی بابۆل

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رستاران و كادری ده‌رمانیی نه‌خۆشخانه‌ی “ڕووحانیی شارستانی بابۆل له‌ ئۆستانی مازه‌نده‌ران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی ناڕازیان سه‌ره‌ڕای دواخرانی ٦ مانگ له‌ حقووقه‌كانیان، ئاستی كارانه‌كانیشیان به‌شێوه‌ی به‌رچاو هاتووه‌ته خوارێهه‌روه‌ها په‌رستارانی ناڕازی له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و نووسراوه‌ خوازیاری گۆڕینی باروودۆخی پیشه‌كانیان بوون.