كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت عیلمی دانیشگای په‌یام نوور

313q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی فارس، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت عیلمی دانیشگای په‌یام نوور، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ شێوازی تازه‌ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، له‌ رابردوودا قه‌رارداده‌كانی ئه‌وان ساڵ به‌ ساڵ تازه‌ ده‌كرایه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك تێرم له‌گه‌ڵیان قه‌رارداد به‌ستراوه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌، دوایین رۆژانی مانگی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ قه‌رارداده‌كانیان ته‌واو ده‌بێت. ناڕازییان هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه‌، دوای ته‌واو بوونی مۆڵه‌تی ئه‌م قه‌راردادانه‌ چیتر له‌گه‌ڵمان قه‌رارداد نابه‌سترێت و بێكار ده‌بین.