رۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی كرێكارانی گومرۆكی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به بیلاته‌كلیفی ٢٥ ساڵه‌یان له‌به‌رده‌م ساختمانی ناوه‌ندی گومرۆك له تاران كۆبوونه‌وه.ئه‌م ئه‌ندامانه كه ساڵی ١٣٧٠ له به‌رامبه‌ر هه‌ر میتر زه‌وییه‌ك بڕه پاره‌یه‌كیان وارێز كردبوو، به‌ڵام تا ئێستا له بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئاشكرا نییه زه‌وییه‌كانیان له چ بارودۆخێكدایه. به وته‌ی ناڕازییان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی ته‌عاون، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی ئه‌ندامه‌كانی، زه‌وییه‌كانی فرۆشتووه و ناوه‌نده‌كانی ٣ هه‌زار ئه‌ندام، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ٢٥ ساڵ تا ئێستا ته‌حویل نه‌دراوه.