رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، نزیكه‌ی ٦٠٠ هێزی كاری به‌رقی ناوچه‌یی ئێران له به‌رامبه‌ر ساختمانی ناوه‌ندی سه‌رۆك كۆماری رژیم له شاری تاران، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.ئه‌م كرێكارانه كه ئۆپراتۆری پۆستی فشار قه‌وی، گواستنه‌وه و دابه‌ش كردنی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی وڵاتیان له‌ئه‌ستۆیه، له شاره‌كانی “تاران، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز، كوهگیلویه و بویرئه‌حمه‌د” و چه‌ند شاری دیكه‌وه به‌ره‌و تاران وهڕێكهوتن. به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، ناڕازییان له‌دژی هه‌ڵاواردنی ده‌وڵه‌ت دوابه‌دوای دامه‌زراندنی هێزی نوێ له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نیرو له ساڵی ٩٣ و نه‌گۆڕینی وه‌زعیه‌تی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ئۆپراتۆری پۆستی فشار قه‌وی به پێشینه‌ی كاریی ١٠ تا ١٢ ساڵ كه سه‌ره‌ڕای گۆڕینی یاسای دامه‌زراندنی هێزی كار، هه‌روا له‌ژێر ناوی “قه‌راردادی تایبه‌ت” چالاكی ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو.