به پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی ئێخراج كراوی موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری “میان ئاب”، له‌به‌رده‌م ده‌رگای ورودیی ئه‌م موجته‌معه مانیان گرت.به پێی ئه‌م راپۆرته، كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری میان ئاب له‌نزیك هه‌فت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تی به ئێخراج كردنی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان مانیان گرت و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌رگای ورودیی ئه‌م موجته‌معه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، هێزه ئینتیزامییهكانی رژیم بۆ پشتیوانی كردن له خاوه‌نكار، به باتۆم و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده‌سه‌ر كرێكارانی ناڕازی كه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان بریندار بوون و ژماره‌یه‌كیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.