كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی تاكسیڕانانی شاری بانه‌

530
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌، سه‌دان كه‌س له‌ تاكسیڕانانی شاری بانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناله‌بار بوونی بارودۆخی تاكسیڕانان، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ تاكسییه‌كانی تایبه‌تی ئه‌م شاره‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانداری و تاكسیڕانی وه‌كوو شۆفێری رێگای تایبه‌ت هه‌ڵبژێردراون كه‌ ئه‌مه‌ به‌ زه‌ره‌ری شۆفێرانی تاكسی نێوان شه‌هری ده‌بێ. هه‌روه‌ها فه‌رمانداری و تاكسیڕانی ئه‌م شاره‌ به‌ تاكسییه‌كانی نێوان شه‌هریان راگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ هه‌ر رێگایه‌ك ٤٠٠ تا ٥٠٠ تمه‌ن كرێ وه‌ربگرن و تاكسییه‌كانی تایبه‌تیش ده‌توانن له‌ شه‌قامه‌ یه‌ك ته‌رفه‌كان كه‌ تایبه‌ت به‌ تاكسییه‌ زه‌رده‌كان، بۆ موسافێركشی كه‌ڵك وه‌ربگرێن. شۆفێرانی تاكسی خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفتی تاكسییه‌كانی ئه‌م شاره‌ بوون و ده‌ڵێن، تاكسییه‌كانی تایبه‌ت نابێت له‌ ئاستی ئه‌م شاره‌ موسافێركشی بكه‌ن، چوونكه‌ ئه‌مه‌ به‌ زیانی ئێمه‌یه‌.