ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشینكراوانی ئۆستانی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت كردنی به شێوه‌ی قستی مه‌زایاكانی ٣٠ ساڵ خانه‌نشینیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له‌م ئۆستانه كۆبوونه‌وه.یه‌كێك له ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه رایگه‌یاند: “زۆربه‌ی خانه‌نشینكراوانی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی له ساڵی ٩٠ به‌ملاوه مه‌زایای خانه‌نشینیان پێنه‌دراوه و یان دهرسهدێكی زۆر كه‌میان وه‌رگرتووه. ناوبراو رایگه‌یاند كه مه‌گه‌ر مه‌زایاكانمان چه‌نده؟ ئایا پێشێل كردنی ماف و حه‌قده‌ستی كه‌سانێك كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كار و خزمه‌ت ته‌رخان كردووه، كارێكی دروسته؟ ئایا دواخرانی چه‌ند ساڵه و به شێوه‌ی قستی په‌رداخت كردنی مهزایاكان، پێشێل كردنی ده‌ستڕه‌نج و زه‌حمه‌تی ئه‌م كه‌سانه نییه؟”