كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ئێسفه‌هان

637y
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س له‌ كرێكارانی خانه‌نشینكراوی “سه‌نعه‌تی فولاد”، جاركیتر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی رژیم له ‌”ئێسفه‌هان” كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكاران و كارمه‌ندانی خانه‌نشینكراوی سه‌نعه‌تی فولاد، سه‌ربه‌ شیركه‌ته‌كانی “فولادی موباره‌كه‌ و زه‌وب ئاهن”ن. ناڕازییان به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌ دانیشتن و خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.