رۆژی چوارشه‌ممه ٥٠٠ كه‌س له خانه‌نشین كراوانی شیركه‌تی هۆما كه سه‌ر به سندوقی خانه‌نشینی ئه‌م شیركه‌ته‌ن، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشین كراوانی موستهمهری به‌گیری هۆما له ئه‌ندامانی دامه‌زراوه‌ی سندوقی خسوسی خانه‌نشینی فڕۆكه‌وانی ئێرانن. به وته‌ی ناڕازییان، به پێی ماده‌ی ١٥ی ئه‌ساسنامه‌ی هۆما، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقوق كه شامڵی كه‌سانی شاغڵه ده‌بێ به خانه‌نشین كراوان بدرێت. له سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ساڵی رابردۆوه حه‌قده‌ستی شاغڵان ١٠ له‌سه‌د زیادی كرد و به پێی رێكه‌وتن بڕیار درا تا حه‌قده‌ستی خانه‌نشین كراوانیش شه‌ش له‌سه‌د زیاد بكرێت، به‌ڵام ئه‌م كرده‌وه‌یه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.