كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشین كراوانی ئاموزش و په‌روه‌رشی قۆم

269q
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشین كراوانی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئۆستانی قۆم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم له‌م ئۆستانه‌ كۆبوونه‌وه‌.
یه‌كێك له‌ ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ رایگه‌یاند: “سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی ١٤ مانگ به‌سه‌ر خانه‌نشین كرانم، له‌ وه‌رگرتنی پاداشی كۆتایی خزمه‌ت كه‌ نزیكه‌ی ٦٠ میلیۆن تمه‌نه‌، بێبه‌ش كراوم. ئێمه‌ خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانمانین.”