كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ئیسفه‌هان

645q
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی هه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌به‌ر ئۆستانداری رژیم له‌ ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌دا خوازیاری باشتربوونی بارودۆخی خانه‌نشینكراوان و په‌رداختی بڕی چه‌ند مانگ له‌ هه‌قده‌ستی دواخراویان بوون.