كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سلێمانی له‌دژی كه‌می ئاو

155
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا خه‌ڵكی چه‌ندین گه‌ڕه‌ك له‌ شاری سلێمانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می ئاو، كۆبوونه‌وه‌ و یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م شاره‌یان به‌ست.
به‌ وته‌ی ناڕازییان له‌ مانگی رابردوودا و سه‌ره‌ڕای گه‌رمای زۆر و تاقه‌ت پرۆكێن، رۆژانه‌ ته‌نیا دوو سه‌عات ده‌ستڕه‌سیان به‌ ئاو بووه‌. ناڕازییان له‌ ماوه‌ی دوو سه‌عاتدا، به‌ كۆبوونه‌وه‌ و دانانی لاستیك، رێگای سه‌ره‌كی نێو شار و گه‌ڕه‌كه‌كانیان به‌ست و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ده‌ستبه‌جێ به‌ كێشه‌ی كه‌مبوونی ئاو بوون. له‌ هه‌واڵێكی دێكه‌دا خه‌ڵكی یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێریش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی ئاو و به‌رق، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری پێراگه‌یشتنی ده‌ستبه‌جێ به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.