كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌ به‌رده‌م شورای شار

209
ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گوشاری زۆری مه‌ئموورانی شاره‌داری بۆسه‌ر دوكانداران و ده‌ستفرۆشان، چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م شورای شاری سه‌قز كۆبوونه‌ته‌وه‌.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوكانداران رایا‌نگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه‌ مه‌ئموورانی شاره‌داری به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر تووند، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ده‌ستفرۆشان و دوكاندارانی ئه‌م شاره‌ و وێڕای سوكایه‌تی پێكردنیان، ئه‌وانیان ناچار به‌ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان كردووه‌. شایانی باسه‌، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م كاسبكارانه‌ له‌به‌رده‌م شورای شار، به‌ڵام به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار هیچ ئاوڕێك له‌م كێشه‌یه‌ ناده‌نه‌وه‌.