به پێی راپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شارستانی “به‌هار” له ناڕه‌زایه‌تی به زیادبوونی چه‌ند به‌رابه‌ری نرخی به‌رق، له به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رقی رژیم له‌م شاره كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخست.
یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌مباره‌وه وتی: “ده‌وره‌كانی پێشوی قهبزهكانی به‌رقی ئێمه نزیكه‌ی ١٧ هه‌زار تمه‌ن ده‌هات، به‌ڵام ئێستا بڕه‌كه‌ی بۆ ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن زیادی كردووه. مه‌بله‌غێك كه له قه‌بزی به‌رق بۆ ئێمه ده‌نوسرێت زۆر زیاتر له مه‌بله‌غی راستییه و ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه مه‌ئموری خوێندنه‌وه‌ی كۆنتۆری به‌رق سه‌ردانی ماڵه‌كان و ناوه‌نده‌كانی بازرگانی ناكات”.