رۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی ئاوایی “رۆشك”ی شاری “قائێن” هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی خوراسانی جنوبی، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری رژیم له‌م شاره خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌یاندنی ئاو بۆ ئه‌م ئاواییه بوون.ئاوایی رۆشك كه له ٢٠ كیلومێتری شاری “قائێن”ه و ٤٠ بنه‌ماڵه تێدا نیشته‌جێن، لولهكێشی و ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه. خه‌ڵكی ئاوایی له ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌ی بێ ئاوی بوون. به وته‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه، هه‌ر كه‌س كه ده‌یهه‌وێت ببێت به نوێنه‌ری مه‌جلیسی رژیم، له كاتی ته‌بلیغاتدا به‌ڵێنی بێ بنه‌ما به خه‌ڵك ده‌ده‌ن و پێیان ده‌ڵێن كه ئه‌گه‌ر به ئێمه ده‌نگ بده‌ن، كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له ماوه‌ی چه‌ندین مانگ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا به شوێن كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگن و دوای هه‌ڵبژاردن، هیچكام له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن.