كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌دژی كه‌مبوونی ئاو له‌ ئه‌هواز

646y
كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئاوایی “دێب حه‌ردان”ی ئه‌هواز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی بڕان و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌م ئاواییه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم له‌ خووزستان كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ته‌سنیم”، ناڕازییان رایانگه‌یاندووه‌: كه‌مبوونی ئاو و بڕانی، ژیانی خه‌ڵكی تووشی گیر و گرفت كردووه‌. به‌ وته‌ی ئه‌وان، هه‌ر ئێستا بۆ دابین كردنی ئاو ناچارن چه‌ندین كیلۆمێتر رێگا بپێون تا له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی ئه‌هواز، ئاو بكڕن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا به‌ پێی دانپێدانانی به‌رپرسی جه‌هادی سازه‌نده‌گی خۆراسانی جنوبی، نزیكه‌ی هه‌زار و ٦٨٠ ئاوایی له‌ ئۆستانی خۆراسانی جنوبی به‌ هۆی كێشه‌ و گرفتی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌، چۆڵ كراون و به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ كۆچیان كردووه‌.