كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌به‌رده‌م ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی له‌ فارقین

736
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ‌خه‌ڵكی شاری فارقین له‌ كوردستانی توركیه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ مه‌حكوم كردنی حكومه‌تی نیزامی راگه‌یه‌ندراو له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، خه‌ڵكی شاری فارقین به‌مه‌به‌ستی مه‌حكوم كردنی حكومه‌ت نیزامی راگه‌یه‌ندراو له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌كێل، مزگه‌وت و كۆناك و هه‌روه‌ها گه‌مارۆكانی ده‌وڵه‌ت، له‌ به‌رامبه‌ر ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست‌. خه‌ڵكی به‌شداربوو رایانگه‌یاندووه‌ تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی حكومه‌ت نیزامی، واز له‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان ناهێنن. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ته‌كێل، كۆناك و مزگه‌وت كه ماوه‌ی‌ سێ رۆژه‌ حكومه‌ت نیزامی راگه‌یه‌ندراوه‌، هێرشی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆسه‌ر خه‌ڵك به‌رده‌وامه‌ و ده‌وترێت له‌م سێ رۆژه‌دا چوار هاوڵاتی ئه‌م ناوچانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی تایبه‌تی پۆلیسی توركیه‌وه‌ كورژاون. شایانی باسه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس خۆڕاگری خه‌ڵكیش په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و ده‌وترێت بازاڕیانیش بۆ مه‌حكوم كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌ت، دوكانه‌كانیان داخستووه‌.