كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ شاری مه‌هاباد

631t
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی شه‌ممه‌ دانیشتووانی كۆڵانه‌كانی ١٤ و ١٦ی ناوچه‌ی زه‌وییه‌كانی شاره‌داری مه‌هاباد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌م ئاوی و غه‌یره‌ بێهداشتی بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاوی ئه‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌، لێڵ و ژنگاوییه‌ و به‌ كه‌ڵكی خواردنه‌وه‌ نایه‌ت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هه‌ر ئه‌م ئاوه‌ پیسه‌ش سه‌همیه‌به‌ندی كراوه‌ و له‌ شه‌و و رۆژێكدا ته‌نیا یه‌ك سه‌عات ئه‌ویش له‌ كاتی شه‌و له‌ به‌رده‌ستی خه‌ڵك دایه‌. خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ ده‌یان جار نموونه‌ی ئه‌و ئاوه‌یان بۆ ئیداره‌ی ئاو بردووه‌، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی رژیم هیچ وڵامێك ناده‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن كه‌ فیلتره‌كه‌ خراپ بووه‌. له‌ هه‌مان كاتیشدا ماوه‌ی دوو رۆژه‌ كه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ بێ ئاوی دا به‌سه‌ر ده‌بات.