كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیارانی كار له‌ شاری عه‌سه‌لویه‌

528y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك به‌رچاو له‌ خوازیارانی كار له‌ شاری “عه‌سه‌لویه‌”، له‌ به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئیداره‌ی مودیریه‌تی كار و خه‌ده‌مانی ئیشتغاڵی مه‌نته‌قه‌ تایبه‌تی ئابووری ئێنرژی “پارس”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. لاوانی بێكار و خه‌ڵكی خوازیاری كاری شاری عه‌سه‌لویه‌، به‌شی “چاه‌ مباره‌ك” و شاری “پارسیان”، له‌م كۆبوونه‌وه‌دا خوازیاری پێكهێنانی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی و سه‌رنجدان به‌ مه‌دره‌كی ته‌حسیلییه‌كانیان‌ بوون. خۆپیشاندران به‌ شكاندنی كه‌لوپه‌ل و به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێكی ناڕه‌زایه‌تی، بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ مودیریه‌تی كار و خه‌ده‌ماتی ئیشتغاڵی مه‌نته‌قه‌ تایبه‌تی ئابووری ئێنرژی پارس، دابخرێت. هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم به‌ ئاماژه‌ بوون له‌م شوێنه‌، بڵاوه‌ی به‌ خۆپیشانده‌ران كرد.