كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی عیلم و سه‌نعه‌تی شاری تاران

268y
سه‌دان كه‌س له‌ خوێندكارانی عیلم و سه‌نعه‌تی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كێشه‌ و گرفتی سینفی و فه‌رهه‌نگی خۆیان له‌م دانیشگایه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.له‌م مانگانه‌ی دواییدا ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ خوێندكارانی ئه‌م دانیشگایه‌، ده‌ستیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی كردووه‌. خوێندكارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی جێگری فه‌رهه‌نگی ئه‌م دانیشگایه‌، لابردنی مودیری كاروباری فه‌رهه‌نگی، گۆڕینی ئه‌ندامانی نایاسایی شورای فه‌رهه‌نگی و ئیخراجی به‌رپرسی ئوموری خابگاكان بوون. هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌كار كردنه‌وه‌ی كانونی داخراوی موسیقی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئینتێرنێتی وایرلێس بۆ خابگاكان، دامه‌زارندنه‌وه‌ی ده‌فته‌ره‌كانی شورای سینفی له‌ دانیشكه‌ده‌كان و خابگاكان، له‌ زومره‌ی داخوازی خوێندكارانی دانیشگای عیلم و سه‌نعه‌ته‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →