رۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی به‌فرانبار، خوێندكارانی دانشگا”ی سه‌نعه‌ت نه‌وت” له ناڕه‌زایه‌تی به ره‌وتی دامه‌زراندنیان له‌به‌ر “وزاره‌تی نه‌وت” كۆبوونه‌وه.
دانشجویان و ده‌رچووانی دانشگای “سه‌نعه‌ت نه‌وت” له ناڕه‌زایه‌تی به ره‌وتی دامه‌زران له وه‌زاره‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی ده‌رچووانی ئه‌م دانشگایه له قۆناغه‌كانی دامه‌زران كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، به پێی یاسای دابین كردنی هێزی مرۆیی وه‌زاره‌تی نه‌وت، ده‌رچووانی ئه‌م دانشگایه به دوای ده‌رچوون له‌خوێندن ناچار به كار له وه‌زاره‌تی نه‌وت كراون و ئه‌مه‌ش به‌راشكاویی له ده‌فته‌رچه‌ی هه‌ڵبژاردنی رشته‌ی كۆنكوڕی سه‌راسه‌ریش دا باس كراوه. به‌ڵام له مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٤دا، وه‌زیری نه‌وتی رژیم له‌ڕێی راگهیاندنێكهوه هه‌ر جۆره وه‌رگرتنێك له‌م وه‌زاره‌ته‌ی قه‌ده‌غه كردووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی كێشه‌وگرفت له ره‌وتی دامه‌زرانی ده‌رچووانی دانشگای سه‌نعه‌ت نه‌وت دا.