كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی كوی دانیشگا تاران

464
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، خوێندكارانی كوی دانیشگا تاران، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان له‌وانه‌ هه‌زینه‌ی زۆری خابگاكان، له‌ كوی دانیشگا كۆبوونه‌وه‌. خوێندكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی كوی دانیشگا بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، هه‌زینه‌ی زۆری خوێندكارانی سه‌نه‌واتی و كێشه‌ و گرفتی نیشته‌جێ بوونیان له‌ تێرمی هاوینه‌، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانه‌. شایانی باسه‌ خوێندكارێكی سه‌نه‌واتی ده‌بێ بۆ ژوورێك كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكاری دیكه‌ی لێیه‌، له‌ ٦٠٠ هه‌زار تمه‌ن كرێ مانگانه‌ په‌رداخت بكات. وه‌ها هه‌زینه‌یه‌ك بۆ خوێندكارێك كه‌ پیشه‌یه‌كی نییه‌ زۆر قورسه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌شداری جێگری كاروباری خوێندكاریی و ریاسه‌تی خابگاكانی دانیشگا تاران و به‌ڵێنی به‌دواداچوونی كێشه‌ و گرفته‌كانیان، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كۆتایی پێهات.