كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی دانیشگای شیراز

48q
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ره‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی دانیشگای شیراز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ناله‌باری ئه‌م دانیشگایه‌، بۆ چه‌ندین سه‌عات كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ سه‌ره‌تا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بڕیاری جێگرایه‌تی خوێندكاری دانیشگای شیراز سه‌باره‌ت به‌ بڕانی خۆراكی هه‌ندێك له‌ خوێندكاران روویدا و له‌ درێژه‌دا خواستێكی دیكه‌ی خوێندكارانیشی گرته‌وه‌. خوێندكارانی ناڕازی، باتڵ كردنه‌وه‌ی كارتی خۆراكی خوێندكاریان به‌ هۆی نه‌درانی شه‌هریه‌ی خابگا، به‌ بێ عه‌داڵه‌تی ناولێبرد. خوێندكاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی سه‌ره‌كی دانیشگا تا كاتی وه‌رگرتنی وڵامی گونجاو له‌ لایه‌ن جێگری خوێندكاری یان ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو، له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان پێداگریان كرد.