كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی دانیشگای “مه‌هاجر”ی ئیسفه‌هان

331q (1)
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ته‌سنیم، ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی دانیشگای فه‌ننی موهه‌ندیسی “مه‌هاجر”ی ئیسفه‌هان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌یفیه‌تی له‌خواره‌وه‌ی غه‌زای دانیشگا، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ هۆی كه‌یفیه‌تی خراپی غه‌زایی دانیشگای فه‌ننی موهه‌ندیسی مه‌هاجری ئیسفه‌هان، ١٤ خوێندكار مه‌سموم و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترانه‌وه‌. به‌م بۆنه‌وه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی ئه‌م دانیشگایه له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌یفیه‌تی له‌خواره‌وه‌ی غه‌زایی دانیشگا، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.