كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاریی له‌ دانیشگای علوم پزیشكی كوردستان

877
لە ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژمارەیەک بەرچاو لە خوێندکارانی دانیشگای علوم پزیشكی كوردستان بە ھۆی خراپ بوونی بارودۆخی بێهداشتی و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی دانیشگاكان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان وه‌ڕێخست.
بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی شەممە ٧ی مانگی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی دانیشگای علوم پزیشكی كوردستان له‌ شاری سنه‌، بە ھۆی خراپ بوونی دۆخی بێهداشتی و خراپ بوونی خابگاكان و ھەروەھا کێشەی سرویسی هاتووچۆی خوێندکاران لە شوێنی ئیداری ئه‌م دانیشگایه‌ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان وەرێخست و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.