كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی داروسازان و خوێندكارانی داروسازی تاران

236y
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گوڵان، نزیكه‌ی سه‌د كه‌س له‌ داروسازان و خوێندكارانی داروسازی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌خواره‌وه‌ بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی داروسازان كۆبوونه‌وه‌.
نارازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌دا رایانگه‌یاند: “ئه‌مساڵ حه‌قده‌ستی یه‌كساعه‌ت كاری داروسازان و به‌رپرسانی فه‌ننی داروخانه‌ بۆ نزیكه‌ی ١٦ هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ن زیادی كردووه‌، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌م چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقوقه‌، زۆر كه‌متر له‌ رێژه‌ی ته‌وه‌ڕۆمه‌ و وڵامده‌ره‌وه‌ی لانیكه‌می پێداویستییه‌كانی ژیان نییه‌.”