رۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی “شارۆچكه‌ی ساحیلی ئه‌رده‌بیل” به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له “ئه‌رده‌بیل”، خوازیاری پێراگه‌یشتن به كێشه و گرفته ژێرساختییهكان شارۆچكه‌یه بوون.
خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاند: “چه‌ندین ساڵه كاری ساخت و سازی شارۆچكه‌ی ساحیلی ئه‌رده‌بیل ته‌واو بووه و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك له‌وێ نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام ئه‌م ناوچه‌یه تا ئێستا فازڵاو و روكه‌شی ئاسفالتی گونجاوی بۆ دروست نه‌كراوه. ئه‌وان هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه كه چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانمان كردووه و خوازیاری پێراگه‌یشتن به بارودۆخی ناله‌باری ئه‌م شارۆچكه‌یه بووین، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای وه‌عد و به‌ڵێن، تا ئێستا له‌م بواره‌دا هیچ كارێكیان ئه‌نجام نه‌داوه.”