كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستفرۆشانی شاری سنه‌

644
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ره‌زبه‌ر، نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س له‌ ده‌ستفرۆشانی حاشیه‌ی پیاده‌ڕه‌وه‌كانی شاری سنه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی شاره‌داری رژیم له‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ختیان كرده‌وه‌: “له‌م دواییانه‌دا شاره‌داری سنه‌ سه‌عات كاری ئێمه‌ ده‌ستفرۆشانی گۆڕیوه‌ به‌ڵام به‌ هۆی نه‌بوونی موشته‌ری له‌م سه‌عاته‌ ئیمكانی فرۆشی شتومه‌كه‌كانمان نییه‌. ئێمه‌ ناچارین بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانمان و دۆزینه‌وه‌ی پاروه‌ نانێك له‌ كه‌نار شه‌قامه‌كان كاری ده‌ستفرۆشی بكه‌ین، به‌ڵام به‌ رێوشوێنێك كه‌ شاره‌داری سنه‌ گرتوویه‌تیه‌ به‌ر هیچ شانسێكمان بۆ درێژه‌دان به‌ ژیان نییه‌. به‌ وته‌ی ده‌ستفرۆشان، ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی شاره‌داری هیچ سه‌رنجێك به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان ناده‌ن و ئه‌گه‌ر وه‌كوو ره‌واڵی جاران كاره‌كانمان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه‌، كه‌لوپه‌له‌كانمان زه‌وت ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن.