كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی كرمانیت

446t

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، نزیكه‌ی ٥٠ كرێكاری كارخانه‌ی “كرمانیت” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی دواخراوی ٩ مانگی رابردووی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌ شاری كرمان كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی له ‌لایه‌ن‌ ١٠٠ كرێكاری دیكه‌ی كارخانه‌ی كرمانیت سه‌ره‌تا له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم كۆبوونه‌وه‌ و پاشان به‌ره‌و ساختمانی فه‌رمانداری رژیم له‌ كرمان وه‌رێكه‌وتن. شایانی باسه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٣ه‌وه‌ تا ئێستا حه‌قده‌ست و دواخراوه‌ بیمه‌ییه‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌ و له‌ مانگی گه‌لاوێژی ٩٢‌یشه‌وه‌ له‌ وه‌رگرتنی مه‌زایا و بۆنی كرێكا‌ری بێبه‌ش كراون.