كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دوابه‌دوای مه‌رگی ژنێكی دووگیان له‌ جاسك

825
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، خه‌ڵكی شاری “جاسك” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گیان له‌ده‌ستدانی ژنێكی دووگیان و منداڵێك، له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌م شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
ناڕازییان هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان گیان له‌ده‌ستدانی ژنێكی دووگیان و منداڵه‌كه‌ی به‌ هۆی نه‌بوونی پزیشكی مۆته‌خه‌سس له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری جاسك راگه‌یاند و سه‌باره‌ت به‌م رووداوه و نه‌بوونی خه‌ده‌ماتی پزیشكی زۆر تووڕه‌ بوون.