كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رانه‌نده‌ تاكسیه‌كانی شاری سنه‌

439y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ رانه‌نده‌ تاكسیه‌كانی شاری سنه‌ له‌ ئێعتراز به‌ گرانبوونی نرخی به‌نزین و نه‌گۆڕینی كرێ تاكسی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ژماره‌یه‌ك له‌ رانه‌نده‌ تاكسیه‌كانی شاری سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گرانبوونی نرخی به‌نزین بۆ هه‌زار تمه‌ن و نه‌گۆڕینی نرخی كرێ تاكسی، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی تاكسیڕانی ئه‌و شاره‌ مانیان گرت و دواتر له‌به‌ر بینای ئۆستانداری كۆبوونه‌وه‌. ناڕازییان هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جی نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان، مانگرتنه‌كه‌یان به‌ردوام ده‌بێت. شایانی باسه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش، رانه‌نده‌ تاكسیه‌كانی شاری سنه‌ ده‌ستیاندابوو مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ موڵه‌تیان به‌ رژیم دابوو. جێبه‌جێ نه‌بوونی داخوازییه‌كانیان، هۆكاری مانگرتنه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌یان بوو.